لە شەنگال لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کەمپی پەنابەرانی مەخموور و شەنگالی بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە شەنگال ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم ئێزدی بە ستێرک تی ڤی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی سەردەشتدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون. هەروەها نەخۆشخانەی سەردەشتیش بۆردومان کراوە. لەو هەرێمەدا ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە دەژین کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتبوو.

ف.ق